سلێمانی.. ڕاپۆرتی ساڵانەی چاودێریی ڕەوشی مافی مرۆڤ بڵاوكرایەوە

ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی چوارەمی پڕۆژەی (چاودێریی ڕەوشی مافی مرۆڤ لە شاری سلێمانی) بۆ ساڵی 2019 – 2020 بڵاوكردەوە.

ڕاپۆرتەكە كە بە پاڵپشتیی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی  (NED)ی ئەمریکی ئامادەكراوە، پێکھاتووە لە بەدواداچوون و ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ھەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی، چاکسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی، چاکسازی گەوران /پیاوانی سلێمانی، بەشی گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و خانەی داڵدەدانی ژنان.

ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “پڕۆسەی چاودێری، لەڕێگەی فۆڕمی تایبەت بە ھەریەک لەو دام و دەزگایانە ئەنجامدراوە و دواتر لە ڕێگەی داخڵکردنی فۆڕمەکان لە بەرنامەی (Kobo toolbox) داتاکان وەرگیراون و شیکراونەتەوە و ڕاسپاردەکان پێشکەشکراون.

كلیك بكە بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتەكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و…
Total
0
Share