ئەمڕۆ بە بەشداریی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەراسیمی ناساندنی کاندیدانی یەکێتی لە شاری کەرکوک ئەنجامدەدرێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک رایگەیاند، ئامادەکاری تەواو کراوە ، ئەمڕۆ کاتژمێر3 ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری کەرکوك، بە بەشداریی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئیڤێنتی راگەیاندنی بەرنامە و ناساندنی کاندیدانی لیستی هاوپەیمانی کەرکوك هێز و ئیرادەمانە بەرێوەدەچێت.
رۆژی 18ی کانونی دووەمی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان بە لیستی “هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە” بەژمارە 142 لەو هەڵبژاردنەدا بەشدارە.