داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە

شەفافییەت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی رادەگەیەنێت كە زیاتر لە 26 ملیار دینارە.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 11ی 11ی 2023 تا 17ی 11ی 2023 بڕی 26 ملیار و 90 ملیۆن و 72 هەزار و 640 دیناربووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 15 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 1 ملیار دینار بەشێوەی چەكە.

ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بە شێوەیەك، بڕی 26 ملیار و 90 ملیۆن و 72 هەزار و 640 دینار بووە، كە 15 ملیار و 18 ملیۆن و 713 هەزار و 3 دیناری واتە 58%ی نەختینەیە و هەروەها یەك ملیار و 316 ملیۆن و 951 هەزار و 360 دینار، واتە 5%ی بەشێوەی چەكە و مقاسە 37%.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پێشتر

هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی هەریر

بابەتی دواتر

كێشەیەكی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share