دابەشكردنی نەوت سبەی چەند قەزایەك و ناو شاری سلێمانیش دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی لە دەرەوەی شاری سلێمانی لە سنووری (چەمچەماڵ، رانیە، دوكان و هەڵەبجەی تازە) دابەشدەكرێت.
لەناو شاری سلێمانیش لە سنووری مەڵبەندی 10، گەڕەكەكانی كانی كوردە و شەهیدانی سەرچنار نزیك گردەبڕاوەكە نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا هاتووە.