بەهۆی گرانفرۆشییەوە دوكانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەر داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری لە چوارڕیانی مامەڕیشە داخست و رێكارە یاساییەكانی لەگەڵدا دەگرێتەبەر.

فاروق ئەبوبەكر، نوێنەری چاودێریی بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “سكاڵای هاوڵاتییان هەبووە لەسەر ئەو دوكانی غاز فرۆشە بەوەی كە غازی بە زیاتر لە 8500 دینار فرۆشتووە، هەر بۆیە بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی راستەوخۆ دوكانەكەمان داخست و ناكرێتەوە تا ئەو كاتەی هەموو رێكارە یاساییەكانی لەگەڵدا جێبەجێدەكرێت”.

وتیشی، “هەر ئۆتۆمبێلێك یان دوكانێك بوتڵی غاز بە 8500 زیاتر بە هاوڵاتییان بفرۆشێت دادەخرێت و رووبەڕووی یاسای دەكەینەوە، هاوڵاتیانیش دەتوانن لەكاتی بینینی هەر حاڵەتێكی لەو جۆرە لیژنەكانمان ئاگادار بكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

ئیلۆن مەسك 11 ملیار دۆلار زیانی بەركەوت

بابەتی دواتر

لیژنەی فەتوا: زیادەڕۆیی لە بەكارهێنانی ئاو حەرامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share