هەتا ئێستا داهاتووی ئەنچیلۆتی ڕوون نییە و کەس نازانێت ساڵی داهاتوو دەمێنێتەوە یان دەڕوات.
سەرباری ئەوەى ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید و پیرێزی سەرۆک لە تواناکانی ئەنچیلۆتی رازین و خۆشیان دەوێت.
سەرباری ئەوەى خۆشی حەزی بە مانەوەیە لە ریزەکانی یانەى ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیدا.
بەڵام تا ئێستا داهاتووی یەکلایی نەبووەتەوە و هەموو ئەگەرەکان کراوەن.
ریاڵ چاوەرێ دەکات کۆتایی وەرز بێت تا بزانێت ئەنچیلۆتی بڕیاری چی دەدات و گەر نەمایەوە، ئەوا گرێبەست پێشکەشی چابی ئەلۆنسۆ دەکات.