خەزعەلی: 17 هەزار كوردی ناعێراقی موچە لە كوردستان وەردەگرن

پەرلەمانتارێكی عێراق دەڵێت، “17 هەزار كوردی ناعێراقی موچەی خەیاڵی لە حكومەتی كوردستان وەردەگرن.”

فالح خەزعەلی، پەرلەمانتاری عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “زانیاریی دڵنیاكەرەوەمان لایە كە هەرێمی كوردستان، موچەی خەیاڵی دەدات بە چەند گرووپێكی كوردی سوریا و ئێران.”

وتیشی، “ئەو ژمارانەی لێیان دەڵنیاین، ئاشكرای دەكەن كە ژمارەی ئەوانەی موچە لە كوردستان وەردەگرن، 17 هەزار كەسن و لەسەر پشكی ناوەڕاست و باشوور موچە و ئیمتیازاتیان پێدەدرێت.”

پەرلەمانتارەكەی عێراق لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەیدا نووسیویەتی، “هەنگاوی داهاتوومان زیادكردنی بڕگەیەكە بۆ پرۆژەیاسای بودجە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم پابەند بكات بە دیاریكردنی ناو و كۆدێك بۆ هەر فەرمانبەرێك، بۆ ئەوەی قەبارەی دزی و گەندەڵی لە ناو كوردستان ئاشكراببێت.”

بابەتی پێشتر

‘كازمی بودجەی لە بەرژەوەندیی كورد داڕشتووە بۆ ئەوەی پشتیوانی بكەن’

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لەبارەی كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا ڕونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share