یەکەم کاروانی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق

دوای رێککەوتنەکەی ئەبوزەبی یەکەم کاروانی دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گەیشتە عێراق، بە وتەی شارەزایانی بواری ئابووری، کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەبێت.

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند،  عێراق مۆڵەتی بە سێ بانکی ئەهلی داوە، 100 ملیۆن دۆلار هاوردە بکەن.

بە وتەی شارەزایانی بواری ئابووری، ئەو هەنگاوەی بانکی ناوەندی دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادکردنی ئاستی دۆلاری کاش لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.

شارەزایان پێشبینی دەکەن، بەم زووانە نرخی دۆلار بگەرێتەوە بۆ نرخی فەرمی بانکی ناوەندی ئەوەش بەو پێیەی بەهۆی بڕیارەکەوە بڕی دۆلاری کاش لەنێوان 100 بۆ 120 ملیۆن دۆلار لە مامەڵە داراییەکاندا، زیاد دەکات.

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە لە ناسەقامگیری بەردەوامدایە، حکومەتی عێراقیش چەندین هەنگاوی بۆ جێگیربوونی ئەو بەهایە گرتووەتەبەر بەڵام هەتاکو ئێستا نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکات.

 

بابەتی پێشتر

سێ وەزیری عێراقی داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد

بابەتی دواتر

پاسێک وەرگەڕا و 10 خوێندکار برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ نزیكەی 72 دۆلار بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی بۆ بڕیاری وڵاتانی ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس دێت…
زیاتر ببینە

خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی ئەو خشتەیە لەماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم موچەخۆان موچەكانیان وەردەگرن. ئەوەش لەكاتێكدایە،…
Total
0
Share