ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە لەسەر داهاتووی چاڤی ڕاهێنەر کۆبونەوەى ئەنجامدا و لەکۆتاییدا متمانەیان پێبەخشییەوە.
دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى بەرشلۆنە زۆڕ بە ڕوونی لە ڕاگەیاندنەکانەوە وتی: متمانەى لەسەدا 200 بە چاڤی دەبەخشینەوە و پێمانوایە کە ئەو باشترین کەسە بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەم پڕۆژەیە.
ئیدارەى بەرشلۆنە دڵنیایە لەوەى بە گەڕانەوەى پێکراوەکان، ئاستی بەرشلۆنە بەرز دەبێتەوە و دۆخ و ئەنجامەکانیان دەگۆڕێت.
بەرشلۆنە ئێستا سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیای گرتووە و تا ئێستاش سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ مسۆگەرنەکردووە.