دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی حەلبوسی چی كرد؟

محەمەد حەلبوسی

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی حەلبوسی ئەنجومەنی نوێنەرانی جێهێشتووە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی، محەمەد حەلبوسی کۆتایی بە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران هێنا و پەرلەمانی جێهێشت.

وتیشی، حەلبوسی “پێش ئەوەی بڕوات چەند قسەیەکی کرد!” بەبێ ئەوەی ناوەرۆكی قسەكەی ئاشكرابكات.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارەی دادگا پێشهاتێکی نوێی چاوەڕوان نەکراوبوو.

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە ئەندامێتی ئەنجومەنەکە هەڵوەشاندەوە و لە کارەکەی دووریخستەوە.

ئەوەش دوای ئەوەی لەیس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵایەکی دژی حەلبوسی تۆمارکردبوو.

پێشتر محەمەد حەلبوسی لە 22ی نیسانی ساڵی 2022 لەیس دلێمی لە ئەندامێتی حزبی تەقەدوم دوورخستەوە بەبیانووی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی سەرکردایەتی ئەو حزبە و پێشێلکردنی رێنماییەکانی حوکمڕانی لە سیستەمی ناوخۆدا.

بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

ڕیاڵ لە ئاستی کارڤاخال رازییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژن و پیاوێك كوژران

منداڵێك بە هەڵە باوكی كوشت و تەرمی ژنێك بە كوژراوی دۆزرایەوە. نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی كوڕێكی تەمەن هەشت ساڵان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بڕوای تەواومان بە لێكتێگەیشتن و كاری پێكەوەیی هەیە، سیاسەتی زۆرینە و كەمینە رەتدەكەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە ئەبوكەرار ئەلفرێجی، ئەمینداری گشتیی حزبی فەزیلە. لەدیدارێكدا…
Total
0
Share