قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی سمارت سولی و کۆڕبەندێکی تەکنەلۆژی راگەیاند

قوباد تاڵەبانی لە کۆنفڕانسی مید هەردوو پڕۆژەی سمارت سولی و کۆڕبەندێکی تەکنەلۆژی گەنجانەی راگەیاند و وتی، “هەنگاوێکی دروست دەنێین بەرەو شۆڕشی داتا”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی وتارێکیدا لە یەکەمین کۆنفڕانسی مید بۆ گەشەپێدان ئاماژەی بەوە کرد،”کوردستان نابێتە وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن ئابورییەکی تۆکمە و سەقامگیر ئەگەر مۆدێلێک لە حکومڕانی و گەشەپێدانی ناوچەیی جێبەجێنەکەین کە تێیدا سامان و توانا مرۆیی و سروشتییەکانی شارۆچکە و ناحیە و گوندەکانیش نەخرێنە خزمەت گەشەپێدانەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەمڕۆ لە یادی دامەزراندنی سلێمانیدا و لەپاڵ ئەو شۆڕشی داتایەی دەستمان پێکردووە، دوو پڕۆژەی دیکەش رادەگەیەنین کە ئەوانیش، پڕۆژەی سمارت سولیە لەگەڵ کۆڕبەندێکی گەنجانەی تەکنەلۆژی بۆ داهێنان و کارسازی”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی سولی سمارتەوە وتی، “ئامانجمان ئەوەیە لە رێگای ئەم پڕۆژەیەوە هاوڵاتییان بەشداربن لە چارەسەرکردنی کێشەکان و گەشەپێدانی کۆمەڵگادا، هاوکات ئەو پڕۆژەیە دەتوانێت ئەڵقەیەک بێت لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت و زانکۆکان و ناوەندە ئەکادیمییەکان و هاوڵاتییان، هەروەها لەو رێگایەوە کێشە بنەڕەتییەکانمان باسدەکەین و داوا دەکەین هاوڵاتییان بەگشتی و گەنجان و کۆمەڵگای تەکنەلۆژی بەتایبەتی بەشداری کارایان هەبێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەدا”.

راشیگەیاند، “کۆڕبەندی تەکنەلۆژی بۆ داهێنان و کارسازی دەبێتە کۆڕبەندێک بۆ دۆزینەوەی چارەسەری زیرەک بۆ کێشەکانی بەردەم داهێنان و کارسازی لە کوردستان”.

لە کۆتایی وتارەکەیدا قوباد تالەبانی وتیشی، “کۆنفڕانسی مید هەنگاوێکی دروستە بەرەو شۆڕشی داتا و هەردوو ئەو پرۆژەیەی کە راگەیەندرا بەیەکەوە تەواوکەری پڕۆژەکانی خزمەت و چاکسازین لە حکومڕانی لە کوردستان کە یەکەم هەنگاوی بە پڕۆژەی بایۆمەتری دەستیپێکرد و بووە هەنگاوێک کە بۆ یەکەم جار حکومەتی هەرێم ببێتە خاوەن داتایەکی ورد و دروست و پشتڕاستکراو”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ ئەگەری بەفربارین هەیە

بابەتی دواتر

شارەوانی هەڵمەتێکی روواندنی نەمامی لە یادی سلێمانیدا راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

تەرمی هاوڵاتییەك لە قەزای ئاكرێ لە سنووری پارێزگای دهۆك دۆزرایەوە و تەندروستیی ئاكرێ دەڵێت، “شوێنەواری سێ گولـلەی پێوەیە”.…
Total
0
Share