دوو تۆمەتبار لە سەیدسادق دەستگیرکران

بەتۆمەتی برینداركردنی هاوڵاتییەك، لەلایەن مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق ئاگاداركرانەوە لەبوونی رووداوێكی شەڕ و برینداركردنی هاوڵاتییەك لە نەخۆشخانەیەكی سنوورەكە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوت كەسێك برینداربووە و تۆمەتباران هەڵاتوون، لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران لەسەر بڕیاری دادوەر دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتباران دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە بەتۆمەتباران بووە.

باسیلەوەشکرد، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (ه ، ع) لەدایكبووی 2001
أ ، ك) لەدایكبووی 2003)
بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

چیرۆکی ئەو دوو برایەی لە چەند کاتژمێرێکدا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕێنمایی و مه‌رجى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌رانى بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ڕێنماییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ و مه‌رجى پله‌ به‌رزركردنه‌وه‌كه‌ش ئەوەیە، ده‌بێت ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ده‌رچووی كۆلێژی پۆلیس بێت…
Total
0
Share