راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی كێڵگەیەكی چێندراو بە ماددە هۆشبەرەكان رادەگەیەنێت

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، لەناو شاری هەڵەبجە باندێكی 3 كەسیان دەستگیركرد، هەستابوون بە چاندنی ڕووەكی هۆشبەر لەجۆری ماریجوانە(حەشیش) و بازرگانیكردن بەو ماددە هۆشبەرەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ دەستگیركردنی بازرگانانيی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە بەكارهێنان و بڵاوبوونەوەی ئەو ماددە زیانبەخشانەی كاریگەریی خراپیان لەسەر كۆمەڵگە دەبێت، لەدوای چاودێریكردن و بەدەستهاتنی زانیاریی ورد، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لەناو شاری هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر كێڵگەیەكی داچێنراو بە رووەكی هۆشبەر لە جۆری حەشیش (ماریجوانە) تۆمەتباران بەشێوەیەكی شاراوە 65 بن ڕووەكی هۆشبەریان چاندبوو بە مەبەستی بازرگانیكردن.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای هەڵاتنی تۆمەتباران، لە ئۆپەراسیۆنێكی سەركەوتوودا توانرا باندەكە دەستگیربكرێن پێكهاتبوون لە 3 تۆمەتبار، دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری ئامادەكراو بۆ فرۆشتنەوە، دواتر بە ئامادەبوونی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش سەرجەم ڕووەكە هۆشبەرەكانی ناوكێڵگەكە بە شێوەیەكی زانستی لەناوبران.

لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی 26 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵیەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

یاریی لوتکە بە یەکسانبون کۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی: ڕۆژی شەممە خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون دەستپێدەكاتەوە

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ڕۆژی شەممەی داهاتوو خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون لە سەرجەم كۆلێژەكان دەستپێدەكەنەوە و…
Total
0
Share