ماکرۆن لەبارەی هێرشەکانی ئەمرۆی وڵاتەکەیەوە هاتە دەنگ

ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا لە دوای دوو هێرشی یەک لە دوای یەک لە وڵاتەکەی سەردانی شوێنی یەکێک لە هێرشەکانی کرد و ڕایگەیاند، فەرەنسا لە ژێر هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکاندایە.

ئیمانیۆل ماکرۆن، ئێوارەی ئەمڕۆ 29ی تشرینی یەکەم لە شوێنی ڕوداوەکەی شاری نیسەوە ڕایگەیاند، “بەیانی لیژنەی بەرگری کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێک بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکان دەردەکرێت”.

ماکرۆن وتیشی، “ئێمە ڕێزێکی زۆر بۆ ئازادی دادەنێین هەر ئەمەیە کە وایکردووە بەردەوام لە ژێر هێرشی ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بین”.

سەرۆکی فەرەنسا لە قسەکانیدا نەیشاردەوە کە ئەوان بەرگری لە ئازادی و کۆمەڵگەی کاتۆلیکی فەرەنسی دەکەن، لەمەودا چاوێکی دیکە بە خوێندنگە و گروپە ئاینییەکاندا دەخشێننەوە.

ئەمڕۆ فەرەنسا بینەری دوو هێرش بوو بە چەکی سارد، سەرەتا پۆلیسی فەڕەنسا ڕایگەیاند، كەسێك دەستگیركراوە لە شاری نیس كە بە چەقۆ هێرشی كردووەتەسەر خەڵك و “سێ كەسی كوشتووە”.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ میدیاكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان بە فیشەك كوشتووە كە بە چەقۆ هەڕەشەی لە ڕێبوارانی شارێكی باشووری فەرەنسا كردووە.

بابەتی پێشتر

سەدر لەبارەی گڵكۆی پێغەمبەر-ـەوە داوایەك ئاڕاستەی سعودیە دەكات

بابەتی دواتر

سبەینێ سزای نەبەستنی ماسک لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆبایدن باس لە دادگایکردنی ترەمپ دەکات

سەرۆکی هەڵبژێراوی ئەمریکا لەکاتی ڕاگەیاندنی ئامادەکارییەکان بۆ ئیدارە نوێیەکەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران قسەدەکات لەبارەی دادگایکردنی…
Total
0
Share