بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانەوە دەركرا

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەو وادەیەی دیاریكرد كە پێویستە هاوڵاتییان بەشەخۆراكی مانگانەیان لای بریكارەكان وەربگرن بەپێچەوانەوە ئەگەر لەو وادەیەی دیاریكراوە وەرینەگرن بەشەخۆراكەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ كۆگاكان.

ریاز موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی چاودێریی بازرگانی و دارایی لە وەزارەتەكە رایگەیاند، بەشێك لە هاوڵاتییان بەشەخۆراكەكەیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە گرفت بۆ بریكارەكان دروستبووە و ئەوەش دەبێتە هۆی خراپبوونی ئەو بەشەخۆراكەی دەدرێتە هاوڵاتییان.

راشیگەیاند، پێویستە هاوڵاتییان لە ماوەی 30 ڕۆژدا بەشەخۆراكەكەی وەربگرێت ئەگەر نا بەپێی رێنماییەكان ئەو خۆراكە دەگەڕێندرێتەوە بۆ كۆگاكان.

بابەتی پێشتر

پڕۆژەیەکی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بە زەحمەت لە ئالاڤێسی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڵاوبوونەوەی پرسیاری وانەیەك تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیەمی لە عێراق پەكخست

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پرسیارەكانی تاقیکردنەوەکانی وانەی بیرکاری قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكەی دواخست. بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی…
Total
0
Share