سوپای تورکیا چوونەتە ناو گوندێکی کانی ماسێ

بەشێک لە سەربازانی سوپای تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ چوونەتە ناو گوندی هرورێ لە ناوچەی کانی ماسێ و دواتر گوندەکەیان چۆڵکردووە.

بەپێی وتەی دانیشتووانی گوندی هرورێ ئەو سەربازانەی تورکیا بە پیادە چونەتە ناو گوندەکەیان و پرسیاری بوونی پەکەکەیان لە ناوچەکەدا کردووە و دوای نیو کاتژمێر گوندەکەیان بەجێهێشتووە.

سەفەر هرورێ دانیشتووی گوندی هرورێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە کاتژمێر 10:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە خالێکی سەربازیی تورکیا لەنزیک کەڤرەسورێی بەرامبەر گوندەکەیان بە پیادە چوونەتە ناو گوندەکەی ئەوان و دوای نزیکەی نیو کاتژمێر گوندەکەیان بەجێهێشتووە.

ئەو هاوڵاتییەی گوندی هرورێ باسی لەوەکرد، سەربازەکانی تورکیا پێیانوتوون خۆیان دووربگرن لەشوێنی شەڕەکە و نەچنە ناو ئەو زەویانەی دوورن لەگوندەکە، ئەگەر چەکیشیان هەبێت هەڵینەرگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر هێرشەکانی بۆسەر سنوری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەسەر ڕاگەیاندنی دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو دوو ئۆپەراسیۆنە بۆ سەر…
Total
0
Share