رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی لەبارەی دۆخی غەززەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئەگەر غەززە بكەوێت كۆتایی ئەوانەی دیكەش دەبێت”.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پێویستە سوپای وڵاتانی عەرەبی بخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ئیسرائیل رازی بێت و یاخود رازی نەبێت هاوكاری بگەیەندرێتە غەززە.
راشیگەیاند، ناردنی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی نەوت بۆ ئیسرائیل بوەستێنرێت و باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە وڵاتان دابخرێن و هەر وڵاتێكیش پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبێت بە تاوان دابنرێت.