سبەی وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی وەزیری نەوت و تیمێكی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێم و رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكەن.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی یەكشەممە وەزیری نەوت و تیمێكی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی تايبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پرسی سەرەكیی كۆبوونەوەكان كێشەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت و رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمە كە بۆ ئەم پرسە شاندەكە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەمێننەوە.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

رێبوار تەها: مەترسیی گەورە لەسەر ئاییندەی كورد لە كەركوك هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share