شارەوانیی سلێمانی ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین دەکات

لێپرسراوی چاککردنەوەی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکانی ناوشاری سلێمانی وەک ئامادەکارییەک بۆ هاتنی وەرزی بارانبارین.

مەحمود محەمەد لێپرسراوی چاککردنەوەی ئاوەڕۆ لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،” لە  15ی ئەم مانگەوە، تیمەکانی شارەوانی سلێمانی بە هاوکاری  هەر پێنج کۆمپانیاکانی پاککەرەوە، دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی مەنهۆڵەکان و شەبەکەی مەنهۆڵەکان، بەردەوامیش دەبن تا ئەو کاتەی وەرزی بارانبڕان جارێکی دیکە دێتەوە”.

وتیشی،”ساڵانە لە وەرزی هاویندا، سەردانی ئەو شوێنانە دەکەین  کە مەترسی کۆبوونەوەی ئاوی لە وەرزی بارانباریندا لەسەر بێت و چارەسەری کێشەکانی دەکەین، بۆ نموونە بۆ ئەمساڵ چارەسەری کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی باراناوی شەقامی سەرچنارمان کردووە، بۆ ئەوەی لەم زستانەدا ئەو کێشانەی زستانی ڕابردوو دووبارەنەبنەوە”.

باسیلەوەشکرد،”لە گەڕەک و کۆڵانەکانی سلێمانی 17 بۆ 10 هەزار شەبەکەی باراناومان هەیە، ئێمە لەم ماوە کەمەدا ناتوانین هەمووی پاکبکەینەوە، بەڵام سەرەتا سەرنجدەخەینە سەر گەڕەکە نزمەکان یان ئەوانەی مەترسی کۆبوونەوەی ئاوی باراناویان لەسەرە”.

داوایشیکرد،”هەموو هاوڵاتیان هاوکارمانبن، هەرکە لەبەردەم ماڵەکەی خۆی، یان تیمەکانمان ئاگاداربکاتەوە، یان شەبەکەی باراناوی بەردەم ماڵەکەی خۆی کۆبکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی فۆرمی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوورەوە ئاگادارییەک بڵاودەکرێتەوە

فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لەبارەی پرکردنەوەی فۆرمی دامەزراندنەوە ئەوکەسانە ئاگادەردەکاتەوە کە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە و داوادەکات بیگەڕێننەوە بارەگای فەرماندەیی. لە…
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەڵەبجە: بەڵێندراوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی هەڵەبجە بکرێتەوە

پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، پێشتر لیژنەیەک لەبارەی ئاگرەکەی هەڵەبجەوە پێکهێنرابوو، لەئێستادا کارەکانیان تەواوبووە و بەڵێندراوە کە زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکرێنەوە.…
Total
0
Share