عەلی عەلاق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكرێت

دوای بڕیارێكی بانكی ناوەندیی عێراق تایبەت بە دۆلار و دراوە بیانییەكان، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەكات.

لە چەند رۆژی رابردوودا بانكی ناوەندیی عێراق نووسراوێكی دەركرد و رایگەیاند، دەتوانرێت دراوی بیانی لە دەرەوەی وڵاتەوە بە چەند مەرجێك بهێنرێتە عێراق، وەك هەنگاوێك بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.
لەو بارەیەوە مستەفا كەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە، تێبینیمان لەسەر بڕیارەكەی بانكی ناوەندیی عێراق بۆ هێنانی دراوی بیانی لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ عێراق هەیە.
راشیگەیاند، میوانداریی عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەكەین و گفتوگۆ لەسەر ئەو بڕیارە دەكەین بەو پێیەی ئەو بڕیارە كاریگەری لەسەر دۆخی عێراق و ئابوریی ناوخۆ دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو بڕیارە رێگاخۆشكەر دەبێت كە چەند كەسێك قۆرخی بكەن و تەنها خۆیان سوودمەندبن، بۆیە بەدواداچوون دەكەین و هەوڵدەدرێت بڕیارێك دەربكرێت لە بەرژەوەندیی سەرجەم هاوڵاتییاندا بێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدڕاڵی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات

لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، وەزارەتی دارایی کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتەووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای…
Total
0
Share