كەشناسیی هەرێم: ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت

بەپێی پێشبینییەكان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی تاڕادەیەك سەقامگیر و ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و، پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

هەر بەپێی پێشبینییەكان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 26 پلە، سلێمانی 24، دهۆک 26، کەرکوک 28، هەڵەبجە 26، زاخۆ 27، سۆران 24، حاجی ئۆمەران 18 و گەرمیان 30 پلەی سیلیزی).

بابەتی پێشتر

تین هاگ کێشەى زۆرە

بابەتی دواتر

رێككەوتنێكی نێوان بانكی ناوەندیی عێراق و ئەمریكا لەبارەی دۆلارەوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share