ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، حکومەتی دیمەشق دەیان گەنجی مەدەنییان رفاندووە.

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، رایگەیاند، میلیـ.ـشیاکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، دەیان گەنجی مەدەنییان لە گەڕەکی شێخ مەقسوود رفاندووە و بە درۆ وەک “شەڕڤان” لە میدیاکاندا نیشانیان دەدەن.

دەشڵێت، ئەم کارە هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی تاوانەکانی کۆمـ.ـەڵکوژی و ئاوارەکردنی خەڵک، ئێمە جەخت دەکەینەوە کە ئەو کەسانە و حکومەتی دیمەشق بە بەرپرسیاری پاراستنی ژیانیان دەزانین، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکات و رێگری لەم تـ.ـاوانانەی جـ.ـەنگ بکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی دەستپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادارکردەوە کە دەستیانکردووە بە پێدانی ڕاستەوخۆی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری. لەئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، “لەئەمرۆوە…
Total
0
Share