سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

سەرۆک کۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی هەردوو لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی بەرەو شانشینی سعودیە بەڕێکەوت.

راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی هەردوو لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە شاری ریاز بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە بەرەو شانشینی سعودیە بەڕێکەوت”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “شاندێک یاوەری سەرۆک کۆمارن کە پێکهاتوون لە فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

تانكەرێك لە نزیك تونێلی دەربەندیخان گڕیگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوژرانی موفتییەكی داعش ڕاگەیەنرا

حەشدی شەعبی كوژرانی موفتی شەرعیی داعش لە بۆسەیەكدا لە باكووری بەغداد ڕادەگەیەنێت. فەرماندەیی پڕۆسەكانی بەغدادی هێزەكانی حەشدی شەعبی…
Total
0
Share