كوژرانی موفتییەكی داعش ڕاگەیەنرا

هێزێكی حەشدی شەعبی

حەشدی شەعبی كوژرانی موفتی شەرعیی داعش لە بۆسەیەكدا لە باكووری بەغداد ڕادەگەیەنێت.

فەرماندەیی پڕۆسەكانی بەغدادی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هێزێكی فەوجی تارمییەی سەر بە حەشد لەگەڵ گروپێكی داعش پێكیانداداوە و بووەتەهۆی كوژرانی سێ چەكداری داعش كە لەنێوانیاندا “والی تارمییە و موفتی شەرعی” ڕێكخراوەكە هەیە.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەو شەڕەدا سێ چەكداری حەشد كوژراون و دووانی دیكەش برینداربوون.

باسی لەوەشكردووە كە پێكدادانەكان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمار حەکیم بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال پەیڕەو دەکات و عێراق ئێستا پێویستی بەوەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە…
Total
0
Share