بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی كەركوك بڕیارێكی خۆی هەڵوەشاندەوە كە داوای لە ناوەندەكانی خوێندن كردبوو لە كاتی تۆماركردنی ناوی خوێندكاراندا پیتە كوردییەكان بگۆڕن و پیتی عەرەبی بەكاربهێنن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییتەوە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای كەركوك، بڵاویكردەوە دوای پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر دەفتەری تاقیكردنەوەی قۆناغی سەرەتایی بڕیاردرا بە بەكارهێنانی پیتەكانی (پ، ژ، ڤ، چ، گ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ، ك).
ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر پەروەردەی كەركوك، نووسراوێكی ئاراستەی خوێندنگەكان كرد و داوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر ناوی خوێندكاران كرد كە لە یەكێك لە بڕگەكانیدا نووسرابوو نابێت پیتەكانی (پ، ژ، ڤ، چ، گ، ۆ، ڵ، ێ، ڕ، ك) بەكاربهێندرێت و پێویستە لەبەرامبەردا پیتی عەرەبی بەكاربهێندرێت.