قەڵغانی دەستپاكی بەخشرایە سێ‌ كارمەندی پۆلیسی سلێمانی

سێ کارمەندی پۆلیسی سلێمانی بڕی 400 ملیۆن دینار بۆ بانکێک دەگەرێننەوە و بەو هۆیەوە قەڵغانی دەستپاکیان پێبەخشرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستخۆشی لە لیژنەی‌ مووچەی‌ بەشی‌ ئامێرسازی‌ پۆلیسی سلێمانی كرد لەبەرامبەر گەڕاندنەوەی‌ بڕی‌ 400 ملیۆن دینار بۆ بانكی‌ ئەزمەڕ كە لەكاتی وەرگرتنی مووچەدا بەهەڵە وەریان گرتبوو ، ئەمڕۆ د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان قەڵعانی دەستپاكی پێبەخشین.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، لەكاتی‌ وەرگرتنی‌ مووچەی‌ مانگی ڕابردووی كارمەندەكانیان، لیژنەی‌ مووچەی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ ئامێرسازی‌ بڕی‌ 400 ملیۆن دینار زیاتر لەمووچەی‌ خۆیان وەرگرتووە، دەستبەجێ ئەو پارەیەیان ‌بۆ بانكی‌ ئەزمەڕ گەڕاندووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ژنێکی کورد بووە باڵیۆزی ئەمریکا لە میسر

بابەتی دواتر

چەند بەرهەمێک بۆ بەشەخۆراکی مانگانە زیاددەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکرێت”
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم ئاشكراكرا

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هاوئاهه‌نگيى سه‌ربازی له‌نێوان…
Total
0
Share