سامانە ئاوییەکان رێکار دەگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەمئاوی

وەزارەتی سامانە ئاوییەکان ئاشکرای کردووە، رێوشوێنی نوێ دەگرنەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەمی ئاوی، هاوکات چاودێریی پێشێلکارییەکان دەکەن لەو رووەوە.

خالد شەماڵ وتەبێژی وەزارەتی سامانە ئاوییەکان دەڵێت، “ئەو قەیرانی ئاوەی وڵات بەدەستیەوە دەناڵێنێت ئاڵۆزە و بەشێکی زۆری هۆکاری دەرەکی هەیە”.

، ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرۆکوەزیران ڕێنمایی دەرکردووە کە هەموو رێوشوێنێکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوەکای ئاوی عێراق بگرنەبەر بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاو”.

جەختیکردەوە، “وەزارەت رێوشوێنی لەسەر ئاستی ناوخۆی وڵات گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەمیی ئاوی رووبارەکان، لەوانەش بەردانەوی بڕە ئاوی پێویستە لە بەنداوی دوکان و دەربەندیخانەوە بەرەو رووباری دیجلە و زیادکردنی ئاوی موسڵ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رڕێوشوێنەکان بریتی بوون لە بەردەوامبوونی هەڵمەتی بەرزکردنەوە و لابردنی زیادەڕۆییەکان و دەستەبەرکردنی گەیاندنی ئاو بۆ پارێزگاکانی بەسرە، میسان، موسەنا و  زیقار”.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی: دروستكردنی لقێكی بانكی ناوەندی لە هەرێم لە قۆناغی كۆتایدایە

بابەتی دواتر

سلێمانی بە گەمارۆی سیاسی و ئابوری چۆک دانادات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share