ئەمریكا بۆردومانێكی ئاسمانی لە سوریا ئەنجامدا

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا ئەنجامدانی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوەیەك لە سوریا كە “پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و گروپەكانی سەر بەو” بەكاریدەهێنن، راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرماندەییەكە، بۆردومانەكە لەپاش ئەو “زنجیرە هێرشانەیە بۆسەر ئەمریكییەكان لە عێراق و سوریا”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، سەرجەم رێوشوێنە پێویستەكان دەگرنەبەر بۆ بەرگری لە گەلەكەیان دژ بە بەرپرسانی هێرشەكان و، لە كات و شوێنی هەڵبژێردراودا وەڵامدەدەنەوە.

لەماوەی سێ هەفتەی رابردوودا چەندین جار شوێن و ئامانجی هێزەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، عێراق و سوریا لەلایەن گروپە جیاجیاكانەوە كرانە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میسر نزیکەی یەک ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین تەرخاندەکات

میسر دەیەوێت رێگری لە پچڕانی کارەبا لە وەرزی هاوین-دا بکات. مستەفا مەدبولی، سەرۆک وەزیرانی میسر، رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی…
Total
0
Share