ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم کۆتایی دێت، نۆ شوێن مووچە وەردەگرن.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 9ی تشرینی دووەم، مووچەی مانگی هەشتی وەزارەتەکانی (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن- رۆشنبیری و لاوان – کارەبا- خوێندنی باڵا – شارەوانی)، لەگەڵ (سەرۆکایەتی هەرێم سەرۆکایەتی پەرلەمان – سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران – خانەنشینی پێشمەرگە)، دابەشدەکرێت.
لە رۆژی 4 ی ئەم مانگەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەستیپێکردووە و هێشتا روون نییە کەی مووچەی مانگەکانی نۆ و 10 دابەشدەکرێت.