قوباد تاڵەبانی: كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان لە سلێمانی ئەنجامدەدەین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “لە ماوەی نزیكی داهاتوودا كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان لە سلێمانی ئەنجامدەدەین”.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، “جیاواز لە كۆبوونەوە و كۆڕبەندە سیاسییەكانی كوردستان و تەنانەت عێراقیش، لە ماوەی نزیكی داهاتوودا كۆڕبەندێكی ساڵانەی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازیی بۆ گەنجانی كوردستان لە شاری سلێمانی دەكەین”.

راشیگەیاند، ئەمڕۆ گفتوگۆیەكی بە سوودم لە شارە حەیاتەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە گەنجانی بە توانا و كارساز هەبوو، ئەوان تێگەیشتنی قوڵ و عەقڵی فراوانیان هەیە، لەوە تێگەیشتوون حكومەت ئەگەر هیچ كێشەیەكی داراییشی نەبێت، ناتوانێت بە تەنها چارەسەری هەموو كێشەیەك بكات، بۆیە پشت ئەستوور بە توانا و عەقڵی داهێنەرانەی خۆیان هەوڵی كارسازی دەدەن و هەلی كاركردن بۆ گەنجی دیكەش دەستەبەر دەكەن و لەگەڵتان بووم، بەردەوامیش لەگەڵتان دەبم.

بابەتی پێشتر

بۆ تەواوکردنی پشکنینی DNA ی رووفاتی ئەنفالکراوان عێراق چاوەڕوانی هەرێمە

بابەتی دواتر

لە هەولێر کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە حەوت ماڵ دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share