ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 164 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای 100 دۆلار بە 162 و 900 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
سەرباری دەركردنی چەند بڕیار و گرتنەبەری چەند رێوشوێنێك لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە، بەڵام بەهای دۆلار بەردەوام بەرزبوونەوە بەخۆوە بینیوە.