سبەینێ تیروپشکی چامپیۆنزلیگ دەکرێت، ئەگەرەکان بخوێنەرەوە..

سبەینێ پێنجشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم یانە بەشدارەکان تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ وەرزی 2021-2022 ئەنجامدەدات.

ئەمڕۆ چوار ڕوبەڕوبوونەوەی گرنگی پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدەدرێن، کۆتا یانە بەشدارەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکان یەکلاییدەبنەوە.

برۆندبی – ڕێدبول سالزبۆرگ

دینامۆ زاگرب – شیریف تیراسپۆڵ

شاختار دۆنیتسک – مۆناکۆ

یانەکانی بەشیکتاش و دینامۆ کیێڤ چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی پێگەکانیان لە ئاستی سێیەم و چوارەم، هەروەها یانەکانی مالمۆ، یۆنگ بۆیز و ڤۆلفسبۆرگ پێگەی خۆیان مسۆگەرکردووە، ئەمشەو یانەکانی شاختار، مۆناکۆ، سالزبۆرگ، برۆندبی، دینامۆ زاگرب و شیریف ترسپۆڵ کۆتایی بە قۆناغی پاڵاوتنەکان دەهێنن و سیانیان وەک کۆتا یانەکان بەشداری لە قۆناغی کۆمەڵەکان دەکەن.

 

دابەشبوونی ئاستەکان

بەهۆی دابەشبوونی ئاستەکانەوە، چاوەڕواندەکرێت وەرزی 2021-2022ی چامپیۆنزلیگ ئاگرینبێت، چونکە پۆلێنکردنی ئاستەکان بە جۆرێکە، دەکرێت چوار یانەی گەورە بکەونە یەک کۆمەڵەوە، لە نموونەی بایرن، ڕیاڵ، ئەیاکس، میلان.

ئاستی یەکەم براوەی خولە ناوخۆییەکان، چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ لەخۆدەگرێت (چێڵسی و ڤیاڕیاڵ).

ئاستی دووەم و خوارتریان ئەو یانانەی لە شەش خولە پێشەنگەکەی ئەوروپا پلەی دووەمیان بەدەستهێناوە (ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، پۆرتوگال).

ئاستەکانی دیکەش لە یانەی خولەکانی خوارتر (بەپێی پۆلێنی یوێفا) پێکدێن.

ئاستی یەکەم: چێڵسی، بایرن میونشن، مانچستەر سیتی، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڤیاڕیاڵ، ئینتەر میلان، سپۆرتینگ لشبۆنە، لیل.

ئاستی دووەم: ڕیاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، یوڤانتۆس، مانچستەر یونایتد، پاریس سان جێرمان، لیڤەرپوڵ، ئیشبیلیە، بوروسیا دۆرتمۆند.

ئاستی سێیەم: پۆرتۆ، ئەیاکس ئەمستەردام، لایپزیک، ئاتالانتا بێرگامۆ، زینیت سان پترسبۆرگ، بەنفیکا.

ئاستی چوارەم: ئەی سی میلان، کلەپ بروج، ڤۆلفسبۆرگ، یۆنگ بۆیز، مالمۆ.

(ئاستی سێیەم و چوارەم براوەی یارییەکانی شاختار – مۆناکۆ، سالزبۆرگ – بۆرندبی، دینامۆ زاگریب – شیریف تیراسپۆڵ لەخۆدەگرێت).

 

یاسای تیروپشک

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی یویفا، ڕێگە نادرێت یانەیەک لەهەمان خولەوە (سەر بە یەک یەکێتیی تۆپی پێ) بکەونە یەک کۆمەڵەی چامپیۆنزلیگەوە.

یانەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا نابێت بکەونە یەک کۆمەڵەوە، ئەوەش بەهۆی بارودۆخی سیاسی نێوان دوو وڵاتەکە.

کۆی گشتیی یانە بەشدارەکان 32 یانەن، بەسەر هەشت کۆمەڵە دابەشدەدەکرێن، واتا هەر کۆمەڵەیەک لە چوار یانە پێکدێت.

 

کات و بەروار

تیروپشکی قۆناغی کۆمەڵەکان سبەینێ پێنجشەممە، لە شاری ئیستانبوڵ لە تورکیا ئەنجامدەدرێت، هەریەک لە مایکڵ ئیسیان و برانیسلاڤ ئیڤانۆڤیچ وەک دوو یاریزانی دێرین ڕێزیان لێدەگیرێت و تیروپشکەکە ئەنجامدەدەن.

یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانیش بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەستپێدەکەن و کۆتاییان پێدێت:

گەڕی یەکەم: 14 و 15ی ئەیلول

گەڕی دووەم: 28 و 29ی ئەیلول

گەڕی سێیەم: 19 و 20ی تشرینی یەکەم

گەڕی چوارەم: 2 و 3ی تشرینی دووەم

گەڕی پێنجەم: 23 و 24ی تشرینی دووەم

گەڕی شەشەم: 7 و 8ی کانونی یەكەم

بابەتی پێشتر

سوپای توركیا چەند گوندێكی حەسەكەی تۆپبارانكرد

بابەتی دواتر

یەرەكە توركیا بەدرۆدەخاتەوە: لە بۆردومانەكانی دوێنێدا هیچ زیانێكمان بەرنەكەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share