وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، سبەینێ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە دەکەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەکەین و سبەینێ لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە.
پەیوەست بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سبەینێ سەعدی پیرە رایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا یەکێتی باسی راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم دەکات، هاوکات کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەین.
وتیشی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، باسکردنە لە گرفتی سنوورەکان و کۆچی گەنجان و ئەو کێشانەی دیکە کە بەرۆکی هەرێمیان گرتووە.
لەبارەی هەڵبژاردنەوە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند،”یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردنێکی پاکو بێگەردە، کورد پێویستی بە یەکخستنێکی توندوتۆڵتر هەیە”.