سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی لەناو شاری سلێمانیدا دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی دووشەممە، سبەی دووشەمە ٦دابەشكردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندەكانی هەشت و نۆ لەناوشاری سلێمانی دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ناردنی قەرزەكەی بەغداد بۆ مووچە دڵنیایی دەدرێت

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق چاوی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share