لەبارەی ناردنی قەرزەكەی بەغداد بۆ مووچە دڵنیایی دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو 250 ملیار دینارەی كە ماوە رەوانەدەكرێت و هیچ گرفتێكی نییە و بەهۆی چەند رێكارێكی كارگێڕیی بانكەكەوە دواكەوتووە.

كۆتایی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە كە بڕی 450 ملیار دینار لە هەردوو لقی بانكی رەشید و رافیدەینەوە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، هەرچەندە پێشتر راگەیەندرا كە رۆژی یەكشەممە 250 ملیار دینارەكە رەوانەدەكرێت.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو 700 ملیار دینارەی بڕیاری لێدراوە وەكو قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت هیچ گرفتێكی نییە لە رێگای سێ بانكەوە رەوانەدەكرێت كە لە بانكی(تی بی ئای)ەوە دوادەكەوێت و هیچ گرفتێكی نییە و ئەو 250 ملیار دینارەی دیكە ماوە رەوانەدەكرێت.

راشیگەیاند، دواكەوتنەكەی بەهۆی چەند رێكارێكی كارگێڕیی بانكەكەوەيە و هیچ گرفتێكی نییە و دەنێردرێت.

بابەتی پێشتر

دۆلار بە نرخی فەرمی بەم كەسانە دەدرێت

بابەتی دواتر

سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share