لە هەولێر 46 بەنزینخانە سزادران

بەهۆی خراپی و دەستكاریكردنی كوالێتیی بەنزینەوە، 46 بەنزینخانەی دیكە لە هەولێر و دەوروبەری سزادراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی خراپی و دەستكاریكردنی كوالێتیی بەنزینەوە لەماوەی دوو هەفتەدا 46 بەنزینخانەی دیكە لە هەولێر و دەوروبەری، لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی هەولێرەوە سزادراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاوەكو ئەمڕۆ، 122 بەنزینخانە سزادراون و ڕێكاری یاسایی لە بەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بە زووترین كات رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو بكرێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا…
Total
0
Share