دۆلار بە نرخی فەرمی بەم كەسانە دەدرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیەنێت، دۆلار بە نرخی بانكی ناوەندیی عێراق بەو بازرگانانە دەدرێت كە لە دەرەوەی وڵاتەوە خۆراك هاوردە دەكەن.

لەو بارەیەوە موسەنا فەریجی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەزیری بازرگانی بڕیاریداوە بە كردنەوەی حەوت سەنتەری نوێی بازرگانی كە بەشێوازی ئەلیكترۆنی دەبێت لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا و بەمەش ژمارەی سەنتەرەكان دەگاتە 15 سەنتەری بازرگانی لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و كۆی گشتی سەنتەرەكان بۆ ساڵی 2024 دەگەیەندرێنە 30 سەنتەری بازرگانی.

وتەبێژەكەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق جەختیكردەوە، ئەو بازرگانانەی ماددە خۆراكییەكان هاوردەدەكەن 100 دۆلاریان بە نرخی 132 هەزار دینار پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

فڕۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی سنووری برادۆست دەكەن

بابەتی دواتر

لەبارەی ناردنی قەرزەكەی بەغداد بۆ مووچە دڵنیایی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: پابەندین بە دەستوور و رێگانادەین لە خاكی عێراقەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا باسمان لەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت بۆتوركیا كردووە و دەشڵێت، “پابەندین بە…
Total
0
Share