هۆكارێكى سه‌ردانه‌كه‌ى بلینكن بۆ به‌غداد ئاشكراده‌كرێت

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

رۆژنامه‌ى وۆل ستریت جۆرناڵ هۆكارێكى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ به‌غداد ئاشكراده‌كات.

رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێیاندا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى عێراق له‌ وڵاتانى جیهان جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیى “مانه‌وه‌ى عێراق دوور له‌ ئاگرى جه‌نگ و خۆبه‌دوورگرتن له‌ سیناریۆى جه‌نگى پێشبینیكراو” دووپاتیشیانكرده‌وه‌ “له‌ به‌رژه‌وه‌ندى عێراقدایه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ ئاگرى شه‌ڕ و پارێزگارى له‌ سیستمى دیموكراتیى وڵات بكات”.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ لێدوانه‌كانى حكومه‌تى عێراق یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ پاڵنه‌ره‌كانى ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایه‌ بۆ بڕیاردان له‌ سه‌ردانكردنى به‌غداد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى رووبه‌ڕووى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌بێته‌وه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنى دۆخى سێ هه‌فته‌ى رابردوو و به‌ ئامانجگرتنیان له‌لایه‌ن گروپه‌كانى ناو عێراق و راگه‌یاندنى دۆخى ئاماده‌باشى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى-یه‌وه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ى بلینكن به‌ رۆژێك پاش سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ته‌لئه‌بیب دێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی مەترسیی ئەمنییەوە فڕۆکەخانەی هامبۆرگ داخرا

بابەتی دواتر

لە مانگی رابردوودا عێراق زیاتر لە حەوت ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share