گەنەڵ ئێنێرجی زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلارمان وەک شایستەی فرۆشتنی نەوت لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە

کۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجی، شایسەتە وەگیراوەکانی ئەو مانگی تشرینی یەکەمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد و ڕایگەیاند حکومەت لە چوار کێڵگەی نەوتی بڕی 42 ملیۆن دۆلار شایستەی دارایی داوەتە کۆمپانیاکان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بڵاویکردەوە، ” شایستەی دارایی کۆمپانیاکان لە کێڵگەی تەق تەق بۆ مانگی تشرینی دووەم بریتی بووە لە 3.8 ملیۆن دۆلارە، لەم بڕەش 2.1 ملیۆن دۆلار پشکی کۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجییە و ئەوەشی دەمێنێتەوە کە دەکاتە 1.7 ملیۆن دۆلارپشکی ئاداکس پەترۆلیۆمە”.

گەنەڵ ئێنێرجی ئاشکراشیکردووە، “شایستە وەرگیراوەکان لە کێڵگەی تاوکێ بۆ مانگی تشرینی دووەم بریتی بووە لە 38.5 ملیۆن دۆلار، لەم بڕە 29.1 ملیۆن دۆلاری پشکی دی ئێن ئۆ بووە و بڕی 9.4 ملیۆن دۆلاری پشکی کۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجییە”.

ئەمە لەکاتێکدایە لەدوای دابەزینی نرخی نەوت لە مانگی ئازاری ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆمپانیا نەوتییەکانی ڕاگەیاند کە بەشێوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ دەدات، لە وکاتەوە تاوەکو ئێستا هەرێم بەشێوەیەکی بەردەوام هەموو مانگێک و لەکاتی خۆیدا شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ دواکەوتن دەدات.

هەر لەمانگی کانونی یەکەمدا کۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجی شایستە داراییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە کە بڕەکەی لە کێڵگەی تەق تەق چوار ملیۆن دۆلار بووە، پشکی گەنەڵ ئێنێرجی تێیدا 2.2 ملیۆن دۆلار بووە تێیدا.

هەروەها ئاشکراشیکردووە، لە کێڵگەی تاوکێ شایستە وەرگیراوەکانی مانگی تشرینی یەکەم لە حکومەتی هەرێم 32.8 ملیۆن دۆلار بووە و پشکی گەنەڵ ئینێرجیش لەو بڕە 8.1 ملیۆن دۆلارە.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد: پابەندین بە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی خی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی كەمێك…
Total
0
Share