بە گۆڵێکی دیکە مێسی دوو ڕیکۆردی مێژوویی دەشکێنێت

مێسی بە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە دەبێتە باشترین گۆڵکار بە درێسی یەک یانەوە

دوای تۆمارکردنی گۆڵی سەرکەوتن بەرانبەر یانەی لیڤانتی، لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە لە تۆمارکردنی دوو ڕیکۆردی مێژوویی نزیکبووەتەوە.

لیۆ مێسی یەکێکە لە باشترین گۆڵکارەکان لە مێژووی تۆپی پێ، لەم وەرزە لە کۆی 15 یاری تەنها هەشت گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمارکردووە، بەڵام لە کۆی ژیانی وەرزشییدا بەدرێسی یانەی بەرشلۆنەوە تاوەکو ئێستا 746 یاریکردووە و 642 گۆڵی تۆمارکردووە، نێوەندی ڕێژەی تۆماری گۆڵی لەهەر یارییەکدا 2.28 بووە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان لە تۆڕەکانی تراسفێرمارکت و ئۆپتاوە، بە تۆمارکردنی گۆڵێکی دیکە، جادوگەرەکەی ئەرجەنتین ژمارەی گۆڵە تۆمارکراوەکانی لە خولی ئیسپانیا دەگەیەنێت 450 گۆڵ لەگەڵ یەک یانە و لە یەک خولی ناوخۆیی، ئەم ڕیکۆردەش پێشتر بە هیچ یاریزانێکی دیکەی یانە کەتەلۆنیەکە تۆمارینەکردووە.

لەسەر ئاستی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان، مێسی 642 گۆڵی تۆمارکردووە، تیایدا 80 پەناڵتی زیاتر و 48 هاتریکی تۆمارکردووە، ئەگەر لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی داهاتووی یانە کەتەلۆنییەکە بتوانێت گۆڵێکی دیکە تۆماربکات، دەبێتە تاکە یاریزان 643 گۆڵ بە درێسی یەک یانەوە تۆماردەکات.

بە تۆمارکردنی 643 گۆڵ ڕیکۆردی پیلێی ئەفسانەی بەرازیل و یانەی سانتۆس دەشکێنێت، کە لەگەڵ یانەی سانتۆس 642 گۆڵی تۆمارکردووە.

مێسی لە ژیانی وەرزشییدا 888 یاریکردووە، 713 گۆڵی بەدرێسی ئەرجەنتین و بەرشلۆنەوە تۆمارکردووە، 34 نازناوی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە و خاوەنی شەش خەڵاتی باڵۆندۆرە، هەروەها شەش خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی ئەوروپای چنیوەتەوە.

بابەتی پێشتر

مێژوو دەنوسێت.. ڕیاڵ و یوڤی و بایرن براوەی قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ دەبن

بابەتی دواتر

هۆشداری دەدرێت لە "ناشرینکردنی" هەناری هەڵەبجە لە بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی پێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید

مەشق و ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە سەرباری ئەوەى بەشێکی زۆری یاریزانەکان بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکانەوە پەیوەندیان بە هەڵبژاردەکانیانەوە کردووە.…
Total
0
Share