مامۆستایانی ناڕازی هەڵوێستی نوێیان راگەیاند

مامۆستایان ناڕازی رایدەگەیەنن، لە بایكۆت و خۆپیشاندانەكانمان بەردەوام دەبین و ئاشكراشیدەكەن هەر بڕیارێك لەبارەی پڕۆسەی خوێندن بدرێت هەرێمی كوردستان یەك پاكێجە و جیاكاری تێداناكرێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی و مامۆستایانی وانەبێژ رایانگەیاند، سبەی یەكشەممە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوا درێژە بە خۆپیشاندان دەدەین و بایكۆت بەردەوامە تا بەدیهێنانی مافە رەواكانمان داواش لە كەسوكاری خوێندكاران دەكەین لە پێناو ئاییندەی رۆڵەكانیان لە خۆپیشاندانەكە بەشداربن.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد، رێگانادەن مامۆستایان و فەرمانبەران رووبەڕووی سزاببنەوە و هەر بڕیارێكیش لەبارەی پڕۆسەی خوێندن لەلایەن یونسكۆوە بدرێت هەرێمی كوردستان یەك پاكێجە و جیاكاری تێداناكرێت.

بابەتی پێشتر

270 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان لە هەڵەبجە كردووە

بابەتی دواتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەگاتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share