وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت، شاكر ئۆزگان باڵیۆزی توركیا لە تەلئەبیب دەكشێنێتەوە و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە ئیسرائیل پابەندی راگرتنی هێرشەكانیان بۆ سەر هاوڵاتییانی سڤیل نەبووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە شاكر ئۆزگان باڵیۆزی توركیا لە ئیسرائیل بەمەبەستی راوێژكردن لەگەڵی بانگهێشتی توركیا بكرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئیسرائیل بە هەموو شێوەیەك رێگریدەكات لە گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ غەززە و ئەو بانگەوازەی ئاراستەی ئیسرائیل كراوە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رەتیكردووەتەوە بەردەوامە لە هێرشكردن بۆ سەر هاوڵاتییانی سڤیل.