ئێران و عێراق ئامادەن زیندانییەکانیان بگۆڕنەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی ئێران ئاشکرایکرد، ئامادەن لەگەڵ عێراق زیندانییەکانیان ئاڵوگۆڕ بکەن و لەوبارەیەشەوە گفتوگۆیان کردووە.

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی ئێران لە سەردانیدا بۆ عێراق ڕایگەیاند، ” ئەگەر بتوانین زیندانییەکان بگوازینەوە بۆ ئێران هەم ئەرکی دەسەڵاتی دادی ئێران کەم دەبێتەوە و هەم نیگەرانیی بنەماڵەی زیندانییەکان کەمتر دەبێت”.

ڕەئیسی پێشنیازی کردووە کە ژمارەیەکی کەمی ئێرانییەکان کە بە هۆی چوونی نایاسایی و هەروەها گواستنەوەی مادەی هۆشبەر و بەکارهێنانی لە عێراق دەستگیر کراون، ببەخشرێن و بگەڕێندرێنەوە ئێران.

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی ئێران لە عێراقەوە ڕاشیگەیاند، ژمارەیەک زیندانی عێراقی لە ئێران دەستگیرکراون ئامادەن دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

سێ ڕۆژ پێش ئێستا میدیا ئێرانییەکان ئاشکرایان کرد، سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ عێراق بە داواکاری فائیق زیندان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقە و بڕیارە چەند لێکتێگەیشتنێک لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎نەتەوە یەكگرتووەكان: 6 ملیۆن كەس لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان لە بەردەم زستانێكی سەختدان

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریدەدات لەوەی شەش ملیۆن كەس رووبەڕووی زستانێكی سەخت دەبنەوە بەهۆی نەبوونی سادەترین هۆكارەكانی ژیان. تەنها…
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
Total
0
Share