سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان و بەغداد ڕێککەوتوون کە لە ماوەی چوار مانگدا، هەرێمی کوردستان دەستبکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، هەروەها هەردوولا لەسەر پێناسی گومرگی ڕێککەوتوون.

وتیشی، تا ئێستا هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی بنەمایی ڕێککەتوون، چوار خاڵ ماوە کە تەکنیکین و ڕای جیاوازیان لەسەرە، هێشتا ڕێککەوتنیان لەسەر نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل گرفتی هاتوچۆی لە سلێمانی دروستکردووە”. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share