رێبوار تەها پێشوازیی لە شاندێکی یونامی کرد

رێبوار تەها سەرۆکی لیستی 142ی هاوپەیمانیی کەرکوک پێشوازیی لە شاندێکی یونامی کرد  و رایگەیاند، یەکێتیی لە سۆنگەی پەرۆشییەوە بۆ پێشخستنی پڕۆسەی دیمۆکراسی ئامانجێتی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە کەرکوک بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێبوار تەها سەرۆکی لیستی 142ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەکوک، پێشوازیی لە شاندێکی یونامی کرد بە سەرۆکایەتیی پیپە لۆڤۆی بەڕێوەبەری نوسینگەی یونامی لە کەرکوک.

لە دیدارێکدا کە عەلی قەڵایی و ئەحمەد رەفیق ئامادەی بوون، رێبوار تەها سەرۆکی لیستی 142ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بە تێر و تەسەلی دۆخی سیاسی، ئیداری، ئەمنی و پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی لەگەڵ وەفدی یونامی باسکرد و رایگەیاند، یەکێتیی لە سۆنگەی پەرۆشییەوە بۆ پێشخستنی پڕۆسەی دیمۆکراسی ئامانجێتی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە کەرکوک بەڕێوەبچێت.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا رێبوار تەها، سەرۆکی لیستی 142ی هاوپەیمانیی کەرکوک، بە بەڵگەو ژمارە، ئەو نادادی و پێشێلکارییانەی کە بەرامبەر بە نەتەوەی کورد دەکرێن لە پارێزگاکە بە وەفدی یونامی راگەیاند، هەر لە پەراوێزخستنی کورد لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکە و بێبەشکردنی گەڕەک و ناوچە کوردییەکان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دانەمەزراندنی کورد لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی کەرکوک بە شێوەیەک کە شایستە بێت بە ژمارە و قەبارەی کورد لەو پارێزگایە.

لە بەرامبەردا شاندی یونامی بە وردیی گوێیان لە سەرۆکی لیستی 142ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە گرت و خۆشحاڵی خۆیان بەو دیدارە دەربڕی و رایانگەیاند: کەرکوک بە هۆی فرەییەوە، دۆخێکی تایبەتیی هەیە و دەبێت ئەو بابەتە لە سەرجەم سێکتەرەکاندا لەبەرچاو بگیرێت، راشیانگەیاند، نابێت هیچ پێکهاتەیەک لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا پەراوێز بخرێت.

 

بابەتی پێشتر

سەدان ماتۆڕسکیلی بـێ سەرەتا لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشرێن

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان: بەردەوامین لە پاراستنی خاك و خزمەتكردنی خەڵك و پارێزگاریكردن لە سەروەربوونی یاسا

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان رایدەگەیەنێت،”تۆمەتباری كوشتنی مێردمنداڵەكەی شەوی رابردووی سلێمانیمان رادەستی پۆلیس كرد”. لە روونكردنەوەكەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی…
Total
0
Share