کاروان ئەنوەر: هیچ وادەیەکمان دیارینەکردووە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی لەلایەن ڕۆژنامەنووسان

کاروان ئەنوەر ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا 150 ڕۆژنامەنووس فۆڕمی وەرگرتنی زەویان پڕکردووەتەوە.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی لەلایەن ڕۆژنامەنووسان بەردەوامە، وەک کۆتا وادەش هیچ وادەیەکمان تا ئێستا دیارینەکردووە، هەرکاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای داتاکانی کرد، ئێمە بۆیان دەنێرین”.

وتیشی، “تا ئێستا 150 ڕۆژنامەنووسی کارا فۆڕمەکانیان پڕکردووەتەوە، بەگوێرەی یاسای ژمارە 35ی ڕۆژنامەوانی، ڕۆژنامەنووس وەک فەرمانبەر مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هەم مافی هەیە و هەم ئیمتیازات، وەرگرتنی زەویش مافێکی سەرەتایی ڕۆژنامەنووسانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەران دەكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەک هاوڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ قوربانیی ده‌ستی قاچاخچێتی و دەشڵێت، حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ…
Total
0
Share