قائیمقامی کەرکوک: سوپاسی سەرۆک بافڵ دەکەین کە تەبایی نەتەوەکانی کەرکوکی پاراست

قائیمقامی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، سوپاسی بڕیارە بوێرانەکەی سەرۆک بافڵ دەکەین کە بە ڕاستی و بە کردار، تەبایی و برایەتی نێوان نەتەوەکانی کەرکوکی پاراست، ئەمەش وایکرد سەرجەم نەتەوەکانی شارەکە هەست بە دڵنیایی بکەن لە شارەکەدا.

ئاڤێستا شێخ محەمەد، قائیمقامی کەرکوک لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، سوپاسی بڕیارە بوێرانەکەی سەرۆک بافڵ دەکەین کە بە ڕاستی و بە کردار، تەبایی و برایەتی نێوان نەتەوەکانی کەرکوکی پاراست، ئەمەش وایکرد سەرجەم نەتەوەکانی شارەکە هەست بە دڵنیایی بکەن لە شارەکەدا، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ دەبێت کە لە داهاتوودا لەسەر ئەو بنەمایە هەموو نەتەوەیەک لە کەرکوک، مافی خۆی بەدەستبهێنێت.

باسی لەوەشکرد، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سیاسەتی سەرۆک مام جەلالە، کە هەمیشە باسی لە تەبایی نێوان نەتەوەکان دەکرد و جەختی لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکە دەکردەوە، هەر ئەمەش وایکردووە نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک بە جۆرێکی دیکە بیربکەنەوە و هەست بە ئاسایش و ئارامی بکەن لە شارەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: لە بەغداد بەڵێنمان وەرگرت بەمزووانە دەنگ لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت

پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت رایدەگەیەنێت، لە بەغداد بەڵێنمان وەرگرت بەمزووانە دەنگ لەسەر یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت. نوخشە…
زیاتر ببینە

کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا بەرێوەچوو

ئەمڕۆ، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێک لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا لە شەنگال بەڕێوەچوو. بە ئامادەبوونی ئاراس محەمەد…
Total
0
Share