کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت و لە سبەینێوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا بەهۆی زیادبوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت، کاریگەرییەکەی لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک زیاتر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزمدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران باسی مووچە دەکەین

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی مووچە دەکەین. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share