زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “فەرمانی زانکۆیی بۆ ئەو خوێندکارانە دەرکراوە کە وەرگیراون و پێویستە لە ماوەی 10 رۆژدا مامەڵەکانیان بکەن”.

لە راگەیەندراوێکدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە ‌گۆڕینی شوێنی خوێندنی خوێندکاران، فۆڕمی راستەوخۆیی، فۆڕمی کورسی بەتاڵ، ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی زانکۆلاینیان نەناردووە بۆ قۆناغی کۆتایی، لیستی ئەو خوێندکارانەی سکاڵایان لە سیستەمی زانکۆلاین پێشکەشکردووە، دەرکراوە”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “خوێندکارانی وەرگیراو دەتوانن لە ڕۆژی دووشەممە کە دەکاتە 30ی تشرینی یەکەمی 2023، لە ماوەی 10 رۆژدا مامەڵەی خۆ تۆمارکردن ئەنجام بدەن و سەرەتا لە پۆرتاڵی خوێندکاران دەست بە ڕێکارەکان بکەن”.

سەبارەت بەو خوێندکارانەی گۆڕینی شوێنی خوێندنیان ئەنجامداوە بە سیستمی زانکۆلاین، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەڵێت، “پێویست ناکات سەردانی تۆماری گشتیی زانکۆ بکەن، بەڵکو لە ڕۆژی دووشەممە، لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەردانی شوێنی وەرگیرانی پێشوویان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی دۆسیە و بردنی بۆ شوێنی وەرگیراوی دووەم”.

بابەتی پێشتر

سیتی دێربی شاری مانچستەری بردەوە

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان گەڕایەوە پێشەنگی خولی ئیتاڵیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share