بەشیر حەداد: ڕێکارەکانی یاسادانان بۆ پرۆژەیاسای بودجە 20 بۆ 30 ڕۆژ دەخایەنن

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمان لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەست بە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2021 دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 گەیشتە پەرلەمان، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرا.

لە راگەیاندراوێكدا جێگری دووەمی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە كە “سەرۆكایەتیی پەرلەمان بە گوێرەی مادەی 58/دووەمی دەستوور، وەرزی یاسادانانی یەكەمی ئێستای بۆ ماوەی 30 ڕۆژ درێژكردووەتەوە بە مەبەستی پەسەندكردنی چەند یاسایەكی گرنگ، لەوانە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021.”

بەشیر حەداد وتیشی، “ڕێکارەکانی یاسادانان بۆ پرۆژەیاسای بودجە 20 بۆ 30 ڕۆژ دەخایەنێت و پەرلەمان گفتوگۆی چڕ لەبارەی پرۆژەیاساكەوە دەکات بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەى خەرجییە ناپێویستەکان لە بودجەى 2021دا.”

بابەتی پێشتر

مرۆڤى ئاسایین و خۆیان کردووە بە سەگ

بابەتی دواتر

رۆحانی پشتیوانی كازمی لە كۆنتڕۆڵكردنی چەكدا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share